گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پارتی داوایەكی یاسایی لەسەر حەشدی شەعبی تۆماركرد

2020.10.08 - 08:51
App store icon Play store icon Play store icon
پارتی داوایەكی یاسایی لەسەر حەشدی شەعبی تۆماركرد

ناس كورد-

پەرلەمانتارێكی كورد لە پەرلەمانی عێراق ئاشكرایكرد، پارتی داوایەكی یاسایی لەسەر حەشدی شەعبی تۆماركردوە بەمەبەستی وەرگرتنەوەی بارەگاكەی لە ناحیەی مەندەلی كە لەلایەن هێزەكانی حەشدی شەعبییەوە دەستی بەسەردا گیراوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ئازاد حەمید شەفی، پەرلەمانتاری كورد و ئەندامی پارتی كە پێشتر سەرۆكی ئەنجومەنی ناحیەی مەندەلی بوە، رایگەیاند، حزبەكەی داوای كردوە بارەگاكەی لەو ناحیەیە چۆڵ بكرێت كە ماوەی یەك ساڵ و نیوە لەلایەن حەشدی شەعبییەوە دەستی بەسەردا گیراوە بەڵام بێ وەڵام بوە لەكاتێكدا بەقسەی ئەو بارەگاكە بەڕەسمی هی پارتییە.

 

ئاماژەی بەوەداوە، پارتی ناچاربوو بۆ وەرگرتنەوەی بارەگاكەی داوای یاسایی تۆمار بكات و داوا یاساییەكەش تا ئێستا یەكلایی نەبۆتەوە و چاوەڕوانی دەرچونی بڕیاری كۆتایی دەكرێت.

 

بەقسەی ئازاد، دەرگای لێكتێگەیشتن و گفتوگۆش كراوەیە بۆ یەكلاكردنەوەی كێشەكە و هیوادارن بەزوترین كات چارەسەر ببێت.

 

پارتی لەدوای كۆنترۆڵكردنەوەی ناوچە جێناكۆكەكان لەلایەن سوپای عێراق و حەشدی شەعبییەوە لەپاش ریفراندۆمەكەی ساڵی 2017، بارەگاكانی لەو ناوچانە چۆڵ كرد.

 

ئازاد حەمید شەفی دەستدرێژكردنە سەر هەندێك لە كادرەكانی حزبەكەی بە هۆكاری دواكەوتنی گەڕانەوەی پارتی بۆ ئەو ناوچانە ناوبردوە.