کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- ئەمیندارێتی گشتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بەبۆنەی هاتنی مانگی رەمەزانەوە بڕیاری كەمكردنەوەی دەوامی فەرمانگەكانیدا و داوای لە وەزارەتەكان و لایەنە پەیوەندیدارەكان كرد كە بڕیارەكە جێبەجێ بكەن. . لە راگەیەندراوێكی ئەمیندارێتی گشتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ئاماژە بەوە كراوە "ئاگاداری سەرجەمی وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەكان و پارێزگاكان كراوە كە دەوامی فەرمی فەرمانگەكان لە مانگی رەمەزاندا یەك كاتژمێر كەم بكەنەوە". . بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، كەمكردنەوەی دەوامی فەرمانگەكان لە سەرەتا یاخود كۆتایی دەوام بەجێهێڵراوە بۆ لایەنی بەرپرسی فەرمانگەكە كە دیاری بكات. .