گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ناس كورد وردەكاری ’خۆگونجاندن’ی هەرێم لەگەڵ پارەكەی بەغدا ئاشكرادەكات

2020.10.07 - 23:25
App store icon Play store icon Play store icon
ناس كورد وردەكاری ’خۆگونجاندن’ی هەرێم لەگەڵ پارەكەی بەغدا ئاشكرادەكات

ناس كورد-

بەگوێرەى قسەی سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی هەرێم، ئەو موچەیەی چاوەڕوان دەكرێت لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە دابەش بكرێت، هاوشێوەی بەغدا موچەی مانگی ئەیلول دەبێت، ئەوەش ئەو "خۆگونجاندن"ەیە كە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، ئەمڕۆ(7ى تشرینى یەکەمى 2020)، وەزارەتی دارایی بۆ راسپاردوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

سەرچاوەكەی وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكدا بۆ ناس كورد ئاماژەی بەوەدا كە ئەوەش لەسەر داوای حكومەتی عێراق بووە.

 

"حكومەتی عێراق بە نوسراو بەحكومەتی هەرێمی وتوە ئەو موچەیەی دەینێرین موچەی مانگی نۆیە و دەبێت لە هەرێمی كوردستانیش بۆ موچەی مانگی نۆ خەرج بكرێت." سەرچاوەكەی وەزارەتی دارایی هەرێم وای وت.

 

چارەنوسی موچەی مانگەكانی دیكە

 

حكومەتی هەرێمی كوردستان تا ئێستا موچەی تاوەكو مانگی سێی ئەمساڵ دابەشكردوە، سەرچاوەكەی وەزارەتی دارایی بۆ ناس كورد، ئەوەی رونكردەوە، هەروەك مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەت لە دانیشتنەكەی ئەمدواییەى پەرلەمانی كوردستاندا ئاماژەی پێدا، لە كابینەی نۆدا تەنیا دوو موچە نەدراوە. بەڵام موچەی داهاتوو، موچەی مانگی نۆ دەبێت كە دابەش دەكرێت و بەوەش چوار موچەی ئەمساڵ دەدرێت.

 

سەبارەت بە چارەنوسی موچەی پێنج مانگەكەی دیكە، ئەو سەرچاوەیە وتی: سێ موچەیان بە بڕیاری حكومەتی هەرێم  پاشەكەوت دەكرێن و دوو موچە دەمێنێتەوە لەسەر ئەم كابینەیە كە لە ئەستۆی بەغدان و نەیناردوون، "چاوەڕێین لەبارەی ئەو دوو موچەیەوە لەگەڵ بەغدا بگەینە ئەنجامێك و ئەو كات بڕیار لەبارەی ئەوانیشەوە دەدرێت."