گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەسەر ئەم گرتە ڤیدیۆییە فڕۆكەوانێكی عێراقی لەكارەكەی دوور خرایەوە

2020.10.07 - 23:15
App store icon Play store icon Play store icon
لەسەر ئەم گرتە ڤیدیۆییە فڕۆكەوانێكی عێراقی لەكارەكەی دوور خرایەوە

ناس کورد-

بەهۆی پێشێلکردنی یاساکانی ڕێکخراوی فڕۆکەوانیی نێودەوڵەتی و ڕێگەدان بەکچە ڕاگەیەندکارێک بچێتە ناو ژووری لێخۆڕین وکۆنتڕۆڵکردنی فڕۆکەیەکی مەدەنی عێراقیەوە، دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی عێراق بڕیاریدا، فڕۆکەوانێک لەکارەکەی دوور بخاتەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

دەسەڵاتی فڕۆکەوانی عێراق لەڕاگەیەندراوێکدا (7ی تشرینی یەکەمی 2020) کە وێنەیەکی دەست ناس کورد کەوتووە ڕایگەیاند، "یەکێک لە فڕۆکەوانەکانی فڕۆکەیەکی نەفەرهەڵگری سەر بەهێڵی نیشتیمانیی فڕۆکەوانیی عێراق لە کارەکەی دوورخستووەتەوە بۆ ماوەیەکی نادیار، ئەوەش بەهۆی سەرپێچیکردنی یاساکانی ڕێکخراوی فڕۆکەوانیی نێودەوڵەتی".

 

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە،" ئەو فڕۆکەوانە بەهۆکارێکی نادیار ڕێگەی بە کچە ڕاگەیەندکارێک داوە بچێتە نیو ژووری لێخورێن و کۆنترۆڵکردنی فڕۆکەکە، کە ئەوەش بۆخۆی بووەتە مایەی درووستکردنی مەترسی بۆ سەرسەلامەتی سەرنشینانی ئەو فڕۆکەیە".      

 

دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی عێراق ڕوونیکردووەتەوە، " بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆی ئەو کچە ڕاگەیەندکارە لەژووری کۆنتڕۆڵکردنی فڕۆکەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان باشترین بەڵگەیە لەسەر نابەرپرسیارێتی ئەو فڕۆکەوانە، چونکە بەو کارەی ژیانی دەیان کەسی لە ناو فڕۆکەکە خستووەتە مەترسییەوە".

 

 ئاماژە بەوەشکراوە، "هەفتەی داهاتوو ڕێکارەکانی لێکۆڵێنەوە لەگەڵ ئەو فڕۆکەوانە  دەست پێدەکات".