گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەدڕ بۆ هۆزەکان: پەروەردەى نەوەکانتان بکەن 

2020.10.07 - 22:32
App store icon Play store icon Play store icon
سەدڕ بۆ هۆزەکان: پەروەردەى نەوەکانتان بکەن 

ناس کورد- 

ڕێبەرى ڕەوتى سەدر نامەيەك ئاراستەى هۆزەکان دەكات و تێيدا داوا دەكات كە پەروەردەى نەوەكانيان بكەن و دەشڵێت، "عێڕاق لە مەترسيدايە".

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

سەدڕ لە نامەكەيدا (7ى تشرينى يەكەمى 2020) لە تۆڕى كۆمەڵايەتى تويتەر بڵاويكردوەتەوە، هێماى بۆ ئەوە كردوە، بۆ هۆزە پاڵەوانەكان و ئەوانەى دەيانەوێت هەيبەتى دەوڵەت بپارێزن و ئەوانەى دەيانەوێت ئارامى عێراق بپارێزن و ئەوانەى دەيانەوێت پيرۆزيیەكان لە داعشيەكان و بەعسيەكان و ئاژاوەگێڕەكان بپارێزن.

 

ڕونيشيكردوەتەوە، هيوام پێتانە هەركەس كە سەربە ئێوەيە پەروەردە بكەن ئەوانەى كە لە وێرانكارى و سوتاندن و دزى بەشدارى دەكەن و ئەوانەى كە پيرۆزيەكان دەخەنە مەترسيەوە، ئێمە پشتيوانتانين.

 

باسى لەوەشكردوە، متمانەى زۆرم پێتانە ناوچەكانتان و پيرۆزيەكانتان بە دانايى و هەماهەنگى باڵاى ئەمنى بپارێزن لەوانەى كە دەيانەوێت دەستيان بۆ بەرن بەناوى شۆڕشەوە كە كەسانێكى زۆر خۆيان خزاندوەتە ناوى، عێراق لە مەترسيدايە.