گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی: کەمکردنەوەى دەوامى خوێندن ئەگەرێکى کراوەیە 

2020.10.07 - 22:24
App store icon Play store icon Play store icon
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی: کەمکردنەوەى دەوامى خوێندن ئەگەرێکى کراوەیە 

ناس کورد – هەڤاڵ فەتاح

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لەگەڵ بەرزبوونەوەی حاڵەتەکانی توشبوون و گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا پێدەچێت لیژنەی باڵای  بەرەنگاربوونەوەی پەتاکە ڕێکاری دیکە پەیڕەو بکات لەبارەی ناوەندەکانی خوێندن.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ئاسۆ حەوێزى، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان (7ی تشرینی یەکەمی 2020)  بەناس کوردی ڕاگەیاند :"لەئێستادا پڕۆسەی خوێندن لە هەرێمی کوردستان لەژێرهەڵسەنگاندنێکی چڕی لیژنەی باڵای ڕوبەڕوبوونەوەی  ڤایرۆسی کۆرۆنای حکومەتی هەرێمی کوردستاندایە".

 

وتیشی :"بۆ تێڕوانین لەکۆی گشتی پڕۆسەکە پێویست دەکات بڕیارێکی گشتگیر لەو بارەیەوە بدرێت، وەزارەتی تەندروستی و پەروەردەی حکومەتی هەرێم لە پەیوەندی نەپساوەدان بۆ تاوتوێکردنی ئەگەرەکان لە حاڵەتی تەشەنەسەندنی زیاتری پەتاکە".

 

وتەبێژەکەی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەدوریزانی بڕیار لەسەر ڕاگرتنی دەوامی ناوەندەکانی خوێندن لە ئێستادا بدرێت و ئاماژەی بەوەکرد "پێدەچێت لەدوای تاوتوێکردنی پرسەکە لە لیژنەی باڵای ڕوبەڕوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، کار بکرێت لەسەر کەمکردنەوەی زیاتری ژمارەی خوێندکاران لەپۆلەکاندا یاخود دەوامی ناوەندەکان کەمبکرێتەوە بۆ چەند ڕۆژێک لەهەفتەیەکدا، ئەوەش لەژێر ڕێکاری تەندروستی توندا".

 

"هەڵکشانی حاڵەتەکانی توشبون و گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان پەیوەندی بە پابەندنەبوونی خودی هاووڵاتیانەوە هەیە بە ڕێکارەکانی بەرگرتن لە ڤایرۆسەکە، دەبێت بەتەواوەتی کۆتایی بەجەنجاڵی بهێنریت لە هەموو سێکتەرەکانی ژیاندا " ئاسۆحەوێزى وای وت.