گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

مانگانە بڕەكەی 68 ملیار دینارە

وەزیری دارایی عێراق بڕیاری خەرجكردنی مووچەی هێزەكانی پێشمەرگەی واژووكرد

2019.05.02 - 16:42
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیری دارایی عێراق بڕیاری خەرجكردنی مووچەی هێزەكانی پێشمەرگەی واژووكرد

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد- شەهرام عەزیز وەزیری دارایی عێراق واژووی لەسەر خەرجكردنی مووچەی هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان كرد، كە بەپێی یاسای بودجەی 2019ی عێراق مانگانە بڕی 68 ملیار دینار دەخرێتە سەر حسابی وەزارەتی دارایی عێراق. . جەبارە یاوەر، ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە بە ناس كورد-ی ڕاگەیاند"هەفتەی ڕابردوو سەرۆك وەزیرانی عێراق كە وەزیری وەزارەتی بەرگریشە بە وەكالەت بڕیاری دابوو ئەو بڕە پارەیەی لەسەر پشكی ئەو وەزارەتە بۆ هێزەكانی پێشمەرگە دیاریكراوە بخرێتە سەر حسابی وەزارەتی دارایی عێراق و لەوێوە ڕەوانەی هەرێم بكرێت". . یاوەر ئاماژەی بەوە كرد، لەو چوارچێوەیەدا وەزارەتی پێشمەرگە نووسراوێكیان بۆ وەزارەتی دارایی عێراق كرد كە بڕە پارەكەیان بۆ بنێردرێت، بڕیارەكەی وەزیری دارایی عێراقیش لە وەڵامی ئەو نووسراوەی ئەواندایە. . سەبارەت بەوەی كە بە چ میكانیزمێك پارەكە دەنێردرێت، ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە روونیكردەوە، هەروەك بودجەی هەرێم مانگانە پارەكە دەخرێتە سەر حسابی وەزارەتی دارایی و هەمووی بەیەكەوە نانێردرێت. . جەبار یاوەر جەختی كردەوە، كێشەی ئەوان نییە كەی پارەكە دەنێردرێت، هەروەك ڕابردوو وەزارەتی پێشمەرگە یەكەم وەزارەت مووچەی پێدەدرێت و ڕێكارەكانی دیكە لای وەزارەتی داراییە. . لە یاسای بودجەی 2019ی عێراق بڕیاردا مانگانە 68 ملیار دینار لەسەر حسابی وەزارەتی بەرگری عێراق بۆ هێزەكانی پێشمەرگەی هەرێم تەرخان بكرێت، بەڵام تا ئێستا ئەو بڕە پارەیە نەنێردراوە. .