گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە 90 رۆژدا 17 میلیشیای نوێ لە عێراق ڕاگەیەنراون 

2020.10.07 - 22:02
App store icon Play store icon Play store icon
لە 90 رۆژدا 17 میلیشیای نوێ لە عێراق ڕاگەیەنراون 

ناس کورد- 

 لەماوەى 90 ڕۆژدا 17 گروپى چەكدارى نوێ بەناوی جیاجیا لە عێراق ڕاگەيەنراون و شارەزايانيش پێيان وايە كە ئەوەش كۆتايى نابێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ماڵپەڕى (ئينديپێندێنتى عەرەبى) (7ى تشرينى يەكەمى 2020) لە ڕاپۆرتێكدا بڵاويكردەوە، لەماوەى زياتر لە 90 ڕۆژدا 17 گروپى ميليشياى نوێ لە عێراق ڕاگەيەنراون و شارەزايان پێيان وايە كە كۆتاييش نابن، پێشبينى ئەوە دەكەن گروپى چەكدارى نوێ لەدايك ببن.

 

ڕونيشكراوەتەوە، ئەوەش لەپێناو تێكەڵكردنى كارتەكان و سەرلێشێوانى حكومەتەكەى مستەفا كازمى و هێزەكانى ئەمريكايە لە هەمان كاتدا.

 

لاى خۆيەوە ڕەعد هاشم، شارەزاى كاروبارى عێراقى بە ماڵپەڕەكەى وتوە، نابێت وا لە بابەتەكە تێبگەين كە دابەشبونى ناوخۆيى هێزە تەقليدييەكانە، ئەو دابەشبونە لە بەرژەوەندى ئەو هێزانەيە.

 

هێماى بۆ ئەوەشكردوە، ئەوەش لە ڕوانگەى دروستبونى ميليشيا بەناو و نازناوى جياوازەوە بۆ سەرلێتێكدان و دورخستنەوەى گومانەكان و دەربازبون لە سزا و جێبەجێكردنى داواكاريەكانى ئێران لە پەستان خستنە سەر ئەمريكيەكان ئەويش لە ڕێگەى بەئامانجگرتنى بەرژەوەنديەكانيان لەهەر ناوچەيەكى عێراقدا.