گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ژنێک خەزێنەیەكی لەنێو ماڵەكەیدا دۆزییەوە..چى لێ کرد؟

2020.10.07 - 19:54
App store icon Play store icon Play store icon
ژنێک خەزێنەیەكی لەنێو ماڵەكەیدا دۆزییەوە..چى لێ کرد؟

ناس كورد-

ژنێكی فەڕەنسی، بڕیاریدا ئەو شوقەیە بفڕۆشێت كە لە دایكییەوە بۆی مابوەوە، ب ۆئەوەش پەیوەندی كرد بە نوسینگەیەكی فڕۆشتنی خانوبەرەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

كاتێك كەسێكی نوسینگەكە هات، دەركەوت، حەشارگەیەكی نهێنی لەژێر ماڵەكەدا هەیە كە بەشێوەیەكی توند قفڵ دراوە.

 

 ژنەكە، كە لە پەنجاكانی تەمەنیدایە، بۆ كردنەوەی حەشارگەكە پەنای بردە بەر كەسێك و دوای كردنەوەی جانتایەكیان تێدا دۆزییەوە كە نزیكەی پێنج بۆ شەش هەزار یۆرۆی تێدا بوو.

 

ژنەكە دەستبەجێ پەیوەندی بە پۆلیسەوە كرد بۆ زانینی سەرچاوەی پارەكان. پۆلیس جانتاكە و پارەكانی برد بۆ بنكە و تیمێكی شارەزای تاوانیش چونە شوێنەكە بۆ وەرگرتنی نمونە لەنێو حەشارگەكە.

 

پۆلیس دوای كردنەوەی لێكۆڵینەوە، دۆسیەكەی رادەستی تیمێكی لێكۆڵینەوەی دارایی تایبەتمەند لە سپیكردنەوەی پارەدا كرد و دەڵێت: نزیكەی 700 هەزار دۆلار لە جانتاكەدا بووە.