گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لیژنەی گەندەڵی عێراق بەرپرسێکی پێشووی کوردی دەستگیر کرد

2020.10.07 - 19:47
App store icon Play store icon Play store icon
لیژنەی گەندەڵی عێراق بەرپرسێکی پێشووی کوردی دەستگیر کرد

ناس کورد-

لیژنەى لێکۆڵینەوە لە گەندەڵى (7ى تشرینى یەکەمى 2020) سالار محەمەد ئەمین، سەرۆکى پێشووترى دەستەى وەبەرهێنانى دەستگیرکرد.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

سەرچاوەیەکى ئەمنى باڵا بە ناس کوردى راگەیاند "هێزێکى ئەمنى (7ى تشرینى یەکەمى 2020) سالار محەمەد ئەمین سەرۆکى پێشووترى دەستەى وەبەرهێنانى بەگوێرەى فەرمانێکى دادوەرى، دەستگیرکردووە".

 

سەرچاوەکە وتیشى "ناوبراو لە فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى بەغدا لەکاتێکدا دەیویست عێراق جێبهێڵێت، دەستگیرکراوە".

 

 

لیژنەی لێكۆڵینەوە لە گەندەڵی لە مانگی ئابی 2020 بە فەرمانی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران پێكهێنراوە، ئەركی لیژنەكە لێكۆڵینەوەیە لە گەندەڵییە گەورەكان و تاوانە ناباوەكان، ئەم لیژنەیە ڕاستەوخۆ پەیوەستە بە نووسینگەی سەرۆك وەزیرانەوە و نوێنەرایەتی دەزگا هەستیارەكانی تێدایە وەك: دەزگای هەواڵگری، ئاسایشی نیشتمانی و فرمانەكانیشی لەلایەن دەزگای دژە تیرۆرەوە جێبەجێ دەكرێت.