گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزارەتى ناوخۆ هاوردەکردنى ئۆتۆمبێلى لێدراو و ژێرئاوکەوتوو قەدەغەدەکات

2019.05.02 - 15:24
وەزارەتى ناوخۆ هاوردەکردنى ئۆتۆمبێلى لێدراو و ژێرئاوکەوتوو قەدەغەدەکات
  ناس کورد- بە گوێرەى نوسراوێکى وەزارەتى ناوخۆى هەرێمى کوردستان، هاوردەکردنى ئۆتۆمبێلى "لێدراو و ژێرئاوکەوتوو" قەدەغە دەکرێت. . لە نوسراوێکیدا وەزارەتى ناوخۆى هەرێم رایگەیاندووە، لە بەروارى 1/7/2019وە هاوردەکردنى ئۆتۆمبێلى لێدراو و ژێرئاوکەوتوو کە بە لافاو ناودەبرێت قەدەغەیە. . ئەو بڕیارە لە هەموو دەروازە سنورییەکانى هەرێم و بازگەکانى نێوان عێراق و هەرێم دەچێتە بوارى جێبەجێکردنەوە. . هەر ئەمڕۆ لە فەرمانێکى دیکەدا کە واژووى کەریم سنجارى وەزیرى ناوخۆى لەسەر، بڕیاردراوە بە تۆمارکردنى ئەو ئۆتۆمبێلانەى تۆمارنەکراون، لە بەروارى 2/5/2019 تاکو 4/6/2019، ئەو ئۆتۆمبێلانە دەگرێتەوە کە مۆدێلیان لە سەروى 1994وەیە. .