گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزيرى تەندروستى هەرێم هۆکارى بەرزبوونەوەى ڕێژەى مردن بە کۆرۆنا دیارى دەکات 

2020.10.07 - 19:00
App store icon Play store icon Play store icon
وەزيرى تەندروستى هەرێم هۆکارى بەرزبوونەوەى ڕێژەى مردن بە کۆرۆنا دیارى دەکات 

ناس کورد- 

وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندراوێکى لەسەر بارودۆخى كۆرۆنا لە هەرێم بڵاوكردەوە و دەڵێت " لەکاتی ئێستادا زۆربەی کۆمەڵگا بە بەرکەوتوو یان گومانلێکراو دادەنرێت".

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

سامان بەرزنجی، وەزیرى تەندروستى حکومەتى هەرێم لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژەى بەوە کرد"(7ى تشرینى یەکەمى 2020) زۆرترین ژمارەی توشبون لە هەولێر و زۆرترین ژمارەی مردن لە سلێمانی تۆماركراون، گەورەترين نەخۆشخانەی ستراتیجی کۆرۆنا لەلایەن ئەڵمانیا بۆ هەرێمی کوردستان دروست دەكرێت و لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکی حکومەت بڕیاردراوە بۆ شاری سلێمانی دروست بکرێت".

 

ڕونيشيكردوەتەوە، ڤایرۆسی کۆرۆنا هیچ شوێن و سنور و جیاوازیەک نازانێت، بڕيارە هەموو دەرمان و پێداویستیەکی پزیشکی کە لە وەزارەتی تەندروستی عیراق بۆ هەرێم دابین بکرێت، ڕاستەوخۆ لەلایەن دەزگای "کیمادیا"ی عیراق بەپێی پێوەرەکان بۆ پارێزگاکان دابەش دەکرێت.

 

بەرزنجى جەختیشى كردوەتەوە، وەزارەتی دارایی بودجە و خەرجیەکانی فریاگوزاری کۆرۆنای لەسەر بنەماو پێوەرو ڕێژە جێگیرەکانی دارایی دابەشکردوە كە "سلێمانی 43%"، "هەولێر 34%" و "دهۆک 23%" لێدوانی هەڵە و سەر لێشێواندنی هاووڵاتیان و دژایەتیکردنی ڕێکار و ڕێنماییەکان و ڕەتکردنەوەی بونی کۆڕۆنا هۆکارێکی سەرەکی بەرزبوونەوەی ڕێژەی مردنە بەم نەخۆشیە".

 

لەو بڕوایەشدایە دواکەوتنی چون بۆ نەخۆشخانە تا ڕادەی خراپ بونی باری تەندروستی نەخۆشانی کۆرۆنا، ئەگەری ترسناکی و گیانلەدەستدانی نەخۆش زیاد دەکات و لەکاتی ئێستادا زۆربەی کۆمەڵگا بە بەرکەوتوو یان گومانلێکراو دادەنرێت، زۆر ئاسانە خۆت و کەسی بەرامبەرت بپارێزە بە دانانی ماسک بەگونجاوی و دورکەوتنەوەی نزیکەی دوو مەتر.