گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بانکی ناوەندی عێراق بەڕەچاوکردنى دۆخى دارایى بڕیارێکى دەرکرد 

2020.10.07 - 18:10
App store icon Play store icon Play store icon
بانکی ناوەندی عێراق بەڕەچاوکردنى دۆخى دارایى بڕیارێکى دەرکرد 

ناس کورد-

بانکی ناوەندی عێراق ماوەی وەرگرتنەوەى قەرزی خانووبەرەی لەهاووڵاتیان لە (10) ساڵ درێژکردەوە بۆ ( 15) ساڵ، هۆکاری ئەو ڕێکارەشی گەڕاندەوە بۆ ڕەچاوکردنی دۆخی دارایی هاووڵاتیان لەچوارچێوەی ئەو دۆخە ئابورییە نالەبارەی کە لە ئێستادا عێراق پێیدا گوزەر دەکات.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

بانکی ناوەندی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا (7ی تشرینی یەکەمی 2020) کە وێنەیەکی دەست ناس کورد کەوتووە ڕایگەیاند "بۆ کەمکردنەوەی باری سەرشانی ئەو هاووڵاتیانەی کە قەرزی خانووبەرەیان وەرگرتووە، بڕیارماندا ماوەی وەرگرتنەوەی قەرزەکان لە (10) ساڵەوە درێژبکریتەوە بۆ( 15) ساڵ".

 

ئاماژە بەوەشکراوە "لەپێناو ڕەچاوکردنی دۆخی دارایی هاووڵاتیان لەچوارچێوەی ئەو دۆخە ئابووریە سەختەی کە وڵات پێیدا گوزەر دەکات، ئەو ڕێکارەمان بە باش زانیوە".

 

 بانکی ناوەندی عێراق لەڕاگەیەندراوەکەدا جەختیلەوەشکردووەتەوە "بنیادنانی سیستمێکی بانکی تۆکمە و پێشکەوتوو ئامانجمانە کە بتوانێت دووچاری ئەو ئاستەنگییە داراییانە بێتەوە، ڕزگارکردنی عێراق لەم دۆخە سەختە کاری لەپێشینەی ئێمەیە".

 

لە ساڵی 2015 وە بانکی ناوەندی عێراق لە پێناو پەرەپێدان و گەشەشەندنی کەرتی خانوبەرە، پێشەسازی و کشتوکاڵ بە بڕی زیاتر لە پێنج تریلیۆن دینار قەرزی بەخشیوە بە سودمەندانی ئەو بوارانە.