گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دوو بانک پشوی سبەی خۆیان هەڵوەشاندەوە بۆ دابەشكردنی موچە

2020.10.07 - 17:38
App store icon Play store icon Play store icon
دوو بانک پشوی سبەی خۆیان هەڵوەشاندەوە بۆ دابەشكردنی موچە

ناس کورد-

بانكى ڕافيدەين و ڕەشید بەشێک لە لقەكانى خۆیان ئاگاركردوەوە كە ڕۆژى (پێنجشەممە) دەوام بكەن لەپێناو بەردەوامى دابەشكردنى موچەى فەرمانبەران.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

نوسينگەى ڕاگەياندنى بانكى ڕافيدەين و ڕەشید لە ڕاگەیەندراوێکى جیاوازدا بڵاویان کردەوە، بەگوێرەى ڕێنماييەكان بەڕێوەبەرى گشتى ئەو دوو بانکە بڕياریان داوە بەشێک لە لقەكانى بانكەكە ڕۆژى (پێنجشەممە 8ى تشرينى يەكەمى 2020) لە دەوامكردن بەردەوام بن.

 

ڕونيشكراوەتەوە، دەوامکردنى (8ى تشرینى یەکەمى 2020) ئەو لقانە دەگرێتەوە كە تێياندا موچەى فەرمانبەرانى دەوڵەت دابەش دەكرێت.

 

دواى زياتر لە 45 ڕۆژ و دواكەوتنى موچە، ڕۆژى (چوارشەممە 7ى تشرينى يەكەمى 2020) حكومەتى عێراق دەستى كرد بە دابەشكردنى موچەى مانگى ئەيلول.