گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

حکومەتى هەرێم لەبارەى پێدانى مووچەوە وەزارەتى دارایى ڕاسپارد

2020.10.07 - 17:11
App store icon Play store icon Play store icon
حکومەتى هەرێم لەبارەى پێدانى مووچەوە وەزارەتى دارایى ڕاسپارد

ناس کورد-

حکومەتى هەرێمى کوردستان راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژە بەوە کراوە لەبارەى پێدانى مووچەوە وەزارەتى دارایى راسپێردراوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

لە راگەیەندراوەکەى حکومەتى هەرێمى کوردستاندا ئاماژە بەوە کراوە، ئەمڕۆ چوارشەممە 2020/10/7 بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی ئەنجامدا

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، حکومەتى هەرێمى کوردستان وەزارەتی دارایی وئابووریی ڕاسپاردووە خۆگونجاندن بکات لەگەڵ خشتەی مانگانەی پێدانی مووچە لە لایەن حکومەتی فیدراڵییەوە.

 

 ئاماژە بەوەش کراوە " لە کۆبوونەوەکەدا ، گفتوگۆ دەربارەی ڕێکخستنەوەی خشتەی مانگانەی پێدانی مووچە کرا لە بەر ڕۆشنایی خۆگونجاندن لە گەڵ خشتەی مانگانەی خەرجکردنی بەشێک لە شایستە داراییەکانی هەرێم لە لایەن حکومەتی فیدراڵییەوە . بۆ ئەم مەبەستەش ، ئەنجومەنی وەزیران ، وەزارەتی دارایی وئابووری ڕاسپارد،ڕێکاریی کارگێڕیی و دارایی پێویست لەمبارەیەوە بگرێتەبەر".  

 

هاوکات بەگوێرەى راگەیەندراوەکە هەر لە کۆبوونەوەکەدا ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا ڕاپۆرتی سێ مانگی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی ڕەوانەی پەرلەمان بکات.