گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وادەیەك بۆ ناردنی پارەكەی بەغدا ڕاگەیەنرا

2020.10.07 - 16:02
App store icon Play store icon Play store icon
وادەیەك بۆ ناردنی پارەكەی بەغدا ڕاگەیەنرا

ناس کورد-

ئەندامێکى شاندى کۆمەڵى ئیسلامى کوردستان کە بەسەردانێک لە بەغدایە و لەگەڵ چەند بەپرسێکى حکومەتى عێراق کۆبوونەوەتەوە، وادەى ناردنى پارەکەى بەغداى بۆ هەرێمى کوردستان ڕاگەیاند.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

عەبدولستار مەجید، ئەندامى شاندى کۆمەڵى ئیسلامى کوردستان لە بەغدا لە هەژمارى خۆى لە فەیسبوک رایگەیاند: لەدواى کۆبوونەوەمان لەگەڵ مستەفا کازمى، سەرۆکوەزیرانى عێراق وادەى ناردنى پارەى مووچەخوۆرانى هەرێمى کوردستان دیاریکرا.

 

دەشڵێت "بڕیارە سەرەتای هەفتەی داهاتوو بڕی ٣٢٠ ملیاری موچەی فەرمانبەران و لەسەر بەڵێنی بەڕێز کازمیی ڕەوانە بکرێت" .

 

ئەمە لە کاتێکدایە کە پێشتر عەبدولستار مەجید، سەرۆکى فراکسیۆنى کۆمەڵى ئیسلامى لە پەرلەمانى کوردستان و یەکێک لە ئەندامانى شاندەکەى کۆمەڵ کە بەیاوەرى عەلى باپیر ئەمیرى کۆمەڵ لە بەغدایە بە ناس کوردى ڕاگەیاند،کازمى هیچ کاتێکى دیارینەکردووە بۆ ڕەوانەکردنى بەشە موچەى فەرمانبەران بەڵام دڵنیايى ڕەوانەکردنیداوە.  

  

وتیشى"زۆر پرسمان لەبارەى هەرێم و ناوەندەوە لەگەڵ سەرۆک وەزیراندا تاوتوێ کردووە و لەبارەى موچەى فەرمانبەرانەوە کازمى وتوویەتى ناتوانم کاتێکى دیاریکراو بۆ ڕەوانەکردنى بەشە موچەى فەرمانبەرانى هەرێم دیاریبکەم بەڵام هەوڵى ناردن و چارەسەرکردنى دەدەم".