ناس کورد-
پۆلیسى سلێمانى دەستگیرکردنى کەسێکى بەتۆمەتى کوشتنى براکەى لە چەمچەماڵ ڕاگەیاند، دواى سێ ساڵ لە هەڵهاتنى.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی ڕاگەیەنراوێکى پۆلیس (7 تشرینى یەکەمى 2020) کە وێنەیەکى دەست ناس کورد کەوتووە، ڕۆژی 20173ی ئەیلولی 2017، هاوڵاتییه‌ك به‌ناوی (س، ش، ت) له‌قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ له‌لایه‌ن برایه‌كی خۆیه‌وه به‌ناوی (ش، ش، ت) كوژراو دواتر تۆمه‌تبار هه‌ڵات كه فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی له‌دادگاوه بۆ ده‌رچوبوو به‌پێی مادده‌ی 406 له‌یاسای سزادانی عێراقی.
ئاماژە بەوەشکراوە، مه‌فره‌زه‌كانی پۆلیسی فریاكه‌وتنی چه‌مچه‌ماڵ زانیاری وردیان له‌سه‌ر تۆمه‌تباری ناوبراو كۆكرده‌وه كه گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ، (7 تشرینى یەکەمى 2020) توانرا تۆمه‌تبار له‌ماڵێكدا له‌كۆمه‌ڵگه‌ی چه‌رموو ده‌ستگیر بكرێت.
بەوتەى پۆلیس، له‌ئێستادا تۆمه‌تبار (ش، ش، ت) به‌پێی مادده‌ی 406 له‌یاسای سزادانی عێراقی‌و به‌بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه ڕاگیراوه‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامن.