ناس کورد-
بەپێی ڕاگەیەنراوی وەزارەتی تەندروستیی عێراق، لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا، سێ هەزار و 923 حاڵەتی توشبوون بە کۆرۆنا دەستنیشان کراوە، هاوکات سێ هەزار و 413 توشبووش چاکبوونەتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
هەر بەپێی ڕاگەیەنراوەکە (7ی تشرینی یەکەمی 2020)، لەو 24 کاتژمێرەدا، 73 کەس بەهۆی نەخۆشییەکەوە گیانیانلەدەستداوە کە پارێزگای سلێمانی پشکی شێری بەرکەوتووە 21 حاڵەتی گیانلەدەستدانی تۆمار کردووە.