گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

مێسی ’’لە دواساتدا’’ هەنگاو بۆ بەدیهێنانى خەونە لەمێژینەکەى دەنێت

2020.10.07 - 15:25
App store icon Play store icon Play store icon
مێسی ’’لە دواساتدا’’ هەنگاو بۆ بەدیهێنانى خەونە لەمێژینەکەى دەنێت

ناس کورد-

لیۆنێل مێسى ئەرجەنتینى هەنگاو بۆ بەدیهێنانى خەونە لەمێژینەکەى دەنێت کە بەدەستهێنانى جامى جیهانییە لەگەڵ هەڵبژاردەکەى.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاژانسى فرانس پرێس (7 تشرینى یەکەمى 2020) بڵاویکردەوە، دواى زیاتر لە شەش مانگ لە وەستانى یارییەکان بەهۆى کۆرۆناوە، بڕیارە سبەینێ ئەرجەنتین روبەڕووى ئیکوادۆر ببێتەوە، لە پاڵاوتنەکانى ئەمریکاى باشور بۆ جامى جیهانى، کە مێسی خەون بەبەدەستهێنانییەوە دەبینێت.

 

مێسی کە ئێستا تەمەنى لە 33 ساڵیدایە، نازناوى زۆرى لەسەر ئاستى کەسى و یانەى بەرشەلۆنە بەدەستهێناوە، بەڵام هێشتا نەگەیشتووە بە بەدەستهێنانى جامى جیهانى لەگەڵ هەڵبژاردەکەى، کە خۆى زیاتر لە جارێک بە "تاکە خەون" ناوی بردووە.

 

ئەو خەونە ساڵى 2014 لە مۆندیالى بەرازیل نزیک بوو لەوەى مێسی بەدەستى بهێنێت، بەڵام ئەڵمانیا لەیاریی کۆتاییدا مێسی بێهیوا کرد و نازناوەکەى بردەوە.

 

دواى دوو ساڵى تر کە مێسی رەنگە لەقەتەر بێت بۆ یاریکردن لە جامى جیهانى، تەمەنى لە 35 ساڵیدا دەبێت، ئەوەش وادەکات ئەو پاڵەوانێتییە جیهانییە رەنگە ببێتە دوایین هەلى بۆ بەدیهێنانى خەونەکەى.