گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بانگ و وتاری هەینی گەڕایەوە بۆ مزگەوتەکانی عێراق

2020.10.07 - 15:05
App store icon Play store icon Play store icon
بانگ و وتاری هەینی گەڕایەوە بۆ مزگەوتەکانی عێراق

ناس کورد-

دیوانى وەقفى سوننى وەرگرتنى ڕەزامەندى راگەیاند بۆ ئەنجامدانى نوێژى هەینى لە سەرجەم مزگەوتەکان لە هەینى داهاتووەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی بەڵگەنامەیەکى دیوانى وەقفى سوننى کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، کردنەوەى مزگەوتەکان بەپیێی رێوشوێنە خۆپارێزییەکان دەبێت و تەنها بۆ رۆژانى هەینییە.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، ڕێوشوێنەکان بریتین لە کردنەوەى مزگەوتەکان پێش نیو کاتژمێر لە نوێژى هەینى، وتارى هەینى تەنها دە خولەک بێت، مزگەوتەکان دواى پێنج خولەک لەکۆتایی هاتنى نوێژ دادەخرێت.

 

وەقفى سوننى جەختیکردووەتەوە لەسەر پابەندبوون بە رێوشوێنەکانى سەلامەتى و تەندروستى لەکاتى وتاردان و بەستنى دەمامک پاکژکردنى دەست و دورکەوتنەوەى نوێژخوێنان لەیەکترى.