گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’زوو زوو دەست بشۆن’’ بوو بەهۆی تەشەنەكردنی كۆرۆنا

2020.10.07 - 14:36
App store icon Play store icon Play store icon
’’زوو زوو دەست بشۆن’’ بوو بەهۆی تەشەنەكردنی كۆرۆنا

ناس کورد-

ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی بڵاویكردەوە، جەختكردنەوە لە زۆر دەست شۆردن لەكاتی سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەبری بەستنی دەمامك، هۆكارێك بوو بۆ توشبوونی زۆربەی بەركەوتەكان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەكەدا كە "ناس كورد" وەریگێڕاوە (7 تشرینی دووەمی 2020) باس لەوە دەكات، جەختكردنەوە لە زۆر دەست شۆردن، لەوەوە سەرچاوەی گرتووە كە زاناكان پێیانوابوو لە سەر رووكاری شتەكان ڤایرۆسەكە بڵاودەبێتەوە، بەڵام ئێستا دەركەوتووە ئەوە زیادەڕۆیی زۆری تێدا كراوە.

 

هەروەها ئەوەش دەخاتەڕوو، زۆربەی توێژینەوەكان لەسەر ئەوەن هەناسەدان هۆكاری سەرەكی بڵاوكردنەوەی ڤایرۆسەكەیە تا دەستی دەرگا و لێواری محاجەرە و ڕووكاری دەرەوەی شتەكان، دەبوو جەختكردنەوە بۆ بەستنی كەمامە بوایە تا پاكژكردنی دەستەكان زوو زوو.

 

مۆنیكا گاندی، مامۆستای كۆلێژی پزیشكی لە زانكۆی سان فرانسیسكۆی ئەمەریكی بە گۆڤاری Nautilus ڕاگەیاندووە، ئاسانترین ڕێگای بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا پرژی دەم و هەناسەدانە نەك ڕووی دەرەوەی كەرەستەكان و دەستدان لە دەموچاو.

 

هەر لەم میانەیەشدا توێژینەوەیەكی زانكۆی لانست گومان دەكات لە ئەگەری ژیانی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆماوەی چەند ڕۆژێك لەسەر ڕووكاری شتەكان و مەترسی ئەم شوێنانە تەنها بەوە دیاری دەكات كەسێكی توشبوو بەسەریاندا پژمی بێت و لەمەودایەكی نزیكدا (1_2 كاتژمێر) كەسێكیتر دەستیان لێ بدات.