گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وڵاتێکی دیکەى ئەوروپی یەک مانگ کەرەنتینەی گشتی گەڕاندەوە

2020.10.07 - 14:24
App store icon Play store icon Play store icon
وڵاتێکی دیکەى ئەوروپی یەک مانگ کەرەنتینەی گشتی گەڕاندەوە

ناس کورد-

لە بەرامبەر هەڵکشانى ڕێژەى توشبووان بە ڤایرۆسى کۆرۆنا لە جیهاندا، دواى تۆمارکردنى دەیان هەزار توشبووی نوێ، بەلجیکا بڕیارى کەرەنتینەکردنى بۆ ماوەى یەک مانگ ڕاگەیاند.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ژمارەیەک وڵات ڕێوشوێنەکانیان توند کردووەتەوە و بەلجیکاش بڕیارى کەرەنیتنەکردنى دانیشتوانەکەى بۆ ماوەى یەک مانگ دا، ئەوەش دواى تۆمارکردنى 30 هەزار حاڵەت لە20ى ئەیلولى مانگى ڕابردووەوە، ئەوەش سەربارى هەڵشکانى ڕێژەى مردن بەهۆى ڤایرۆسەکەوە، پاریسیش چەند شوێنێکى گشتى داخست و ئەمریکاش بەهەمان شێوە.


لە ئەمریکاش لە سەرەتاى بڵاوبوونەوەى پەتاکەوە ژمارەى توشبووان گەیشتووەتە نزیکەى حەوت ملیۆن و 500 هەزار حاڵەت، حاکمى نیویۆرکیش بڕیارى داخستنى چەند شوێنێکی داوە کە ناوەندى بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسەکەن هەروەها خواردن لە چێشتخانەکانەوە قەدەغەکراوە و تەنها بە دیلیڤەری دەبن.

 

لە ڕوسیاش بە تۆمارکردنى زیاتر لە 11 هەزار توشبووى نوێ لە 24 کاتژمێرى ڕابردوودا، کۆى ژمارەى توشبووان گەیشتووەتە زیاتر لە ملیۆنێک و 200 هەزار، بە مردنى 202 توشبووش لە ماوەى یەک ڕۆژدا کۆى ژمارەى حاڵەتەکان گەیشتوونەتە 218 هەزار و 65 حاڵەت.

 

ئامارە فەرمییەکانى چین جیاوازە و لەچاو ڕۆژى ڕابردوودا بەرزبونەوەى بەخۆیەوە نەبینیوە و ئەوانەشى کە تۆمارکراون لەناو چینەوە نەبووە و لە دەرەوە چوونەتە ئەو وڵاتە.