گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دەسەڵاتی دادوەری عێراق هەوڵی مسۆگەركردنی دەنگەكانی یەكێتی دەدات

2020.10.07 - 14:15
App store icon Play store icon Play store icon
دەسەڵاتی دادوەری عێراق هەوڵی مسۆگەركردنی دەنگەكانی یەكێتی دەدات

ناس کورد-

سەرۆکى دەسەڵاتى دادوەرى عێراق داواى لەیەکێتى کرد پشتیوانى بکات بۆ گۆڕانکاریی لە یاسای دادگای فیدراڵی، یەکێتیش بەڵێنى پشتیوانیکردنى دەدات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی میدیاکانى یەکێتى، لاهور شێخ جەنگى هاوسەرۆکى یەکێتى (7 تشرینى یەکەمى 2020) لە سلێمانی  لەگەڵ لە دادوەر فایەق زێدان سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق کۆبووتەوە.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، لەکۆبوونەوەکەدا سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە یاسای دادگای فیدراڵی پێویستی بە گۆڕانکاریی هەیە، بۆ ئەوەی  زیاتر سەربەخۆبێت و دوور لە ھەموو دەستێوەردانێکی سیاسیی، داوای هاوکاری و پاڵپشتیان لە یەکێتی و ھاوسەرۆکانی کردووە لەو بارەیەوە.

 

لاى خۆیەوە، لاهور شێخ جەنگی لەکۆبوونەوەکەدا جەختیکردووتەوە، یەکێتى پشتیوانى گۆڕانکاریییە لە یاسای دادگای فیدراڵی.

 

وتیشی "سەرنجمان هەیە لەسەر دادگا لە هەرێم و ئەو دەستتێوەردانە سیاسیانەی کە ئەنجام دەدرێت، بۆیە دەخوازین پرۆژی چاکسازیی قەزایی هەرێمی کوردستانیش بگریتەوە".