گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

مژدەیەک بۆ هەوارادانی.. وادەى بەردەستبوونی ئایفۆنە نوێیەکەى ئەپڵ ئاشکرا کرا

2020.10.07 - 09:23
App store icon Play store icon Play store icon
مژدەیەک بۆ هەوارادانی.. وادەى بەردەستبوونی ئایفۆنە نوێیەکەى ئەپڵ ئاشکرا کرا

ناس کورد-

کۆمپانیاى ئەپڵى ئەمریکى ڕۆژی 13ى ئەم مانگەی دیاریکرد بۆ ئاشکراکردنی نوێترین جۆر و نرخی مۆبایلەکانی کە ئایفۆن 12یە، هەروەها لەگەڵ کاتی خستنەبازاڕی ئایفۆنەکەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەى ڕۆژنامەى ئیندیپێدنتی بەریتانی، دواى هەفتە و نێوێک لە ئاشکراکردنى، چوار جۆرە ئایفۆنە نوێیەکە هەفتەى داهاتوو ئاشکرا دەکرێت و ڕۆژى 23ى ئەم مانگەش دەخرێتە بازاڕەوە.

 

هەر بەگوێرەى ئەو زانیارییانەى لەوبارەیەوە دزەیان کردووە، ئەپڵ سوورە لەسەر ئەوەی هەر چوار جۆرە نوێیەکە بەیەکجار و لەئاهەنگێکدا لەهەفتەى داهاتوو ئاشکرا بکات.

 

پێشتریش ماڵپەڕى ماشابڵ ئەوەى ئاشکرا کرد، یەکێک لە سوپرایزەکانى کۆمپانیاى ئەپڵ بۆ ئەم ساڵ مۆبایلى ئایفۆنى 12 میینیە کە بچوکترینە لەناو سەرجەم مۆبایلەکانى ئەپڵدا، سەربارى ئاشکراکردنى چەند مۆبایلێکى تر کە کۆمپانیاکە ئاشکراى دەکات، ئەوانیش ئایفۆن 12 و ئایفۆن 12 پرۆ و ئایفۆن 12ى پرۆماکس.

 

بەپێى تایبەتمەندییەکانى مۆبایلەکە باسى لێوە کراوە، ئایفۆن 12 شاشەکەى 5.4 ئینجە و قەبارەکەى 6.1 و لەلایەن تۆڕى نەوەى پێنجەمەوە 5G پاڵپشتى دەکرێت.