گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بیڵ گەیتس پێشبینى بۆ وادەى گەڕانەوەى ژیانى ئاسایی ڕاگەیاند

2020.10.07 - 08:37
App store icon Play store icon Play store icon
بیڵ گەیتس پێشبینى بۆ وادەى گەڕانەوەى ژیانى ئاسایی ڕاگەیاند

ناس کورد-

بیڵ گەیتس، دامەزرێنەرى کۆمپانیاى مایکرۆسۆفت پێشبینی دەکات، کۆتایی ساڵى داهاتوو ژیانى نیمچە ئاسایی لە وڵاتە دەوڵەمەندەکان بگەڕێتەوە، ئەوەش ئەگەر ڤاکسینى دژە کۆرۆنا سەرکەوتن بەدەستبهێنێت و بەردەست بێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بیڵ گەیتس (7 تشرینى یەکەمى 2020) بە ڕۆژنامەى وۆل ستریت جۆرناڵى ئەمریکى ڕاگەیاند، "کۆتایی ساڵى داهاتوو دەکرێت کارەکان بگەڕێنەوە نیمچە ئاسایی، هەرچەندە هێشتا ڕوون نییە کە ڤاکسینەکان سەرکەوتوو دەبن یاخود نا".

 

وتیشى، "دابەشکردنى ڤاکسین لەناو ئەمریکا و لەنێوان ئەو وڵاتە و وڵاتانى دیکە خاڵى سەرەکى ناکۆکى دەبێت، لەئەگەرى دابەشکردنیدا". 

 

لەئێستادا ڤاکسینەکانى فیزر-بیروان تیک و ئەسترازینکاى زانکۆى ئۆکسفۆرد لەناو لیستى ڤاکسینە سەرەکییەکاندان لە کێبڕکێی وەرگرتنى ڕەزامەندى لەسەر ڤاکسینەکان.

 

بێشتر گەیتس پێشبينى قەيرانێكى تری کرد كە كاريگەريیەكانى لە ڤايرۆسى كۆرۆنا خراپتر دەبێت.

 

گەيتس دەربارەی کاریگەرییەکانی پەتای کۆرۆنا بۆچوونێکی خۆی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت: " پەتا هەرچەند ترسناك بێت گۆڕانكارى ژينگەيى زۆر لەوە خراپتر دەبێت، لەماوەى چەند دەيەيەكدا بەهۆى گۆڕانكارى ژينگەييەوە جيهان ڕووبەڕووى قەيرانى گەورە دەبێتەوە .