گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چەند ڤیدیۆیەکی پێکدادانەکان ببینە

لە کەربەلا چى ڕوويدا؟ سەدر باس لە دەستى دەرەكى و تێكدەر دەكات

2020.10.06 - 23:36
App store icon Play store icon Play store icon
لە کەربەلا چى ڕوويدا؟ سەدر باس لە دەستى دەرەكى و تێكدەر دەكات

ناس کورد-

شانەى ڕاگەياندنى ئەمنى سەبارەت بە ڕووداوەكانى كەربەلا بڵاويكردەوە، هەندێك كەس كە خۆيان خزاندووەتە ڕيزەكانى خۆپيشاندەرانەوە و بەرديان گرتووەتە هێزە ئەمنيەكان، موقتەدا سەدری ڕابەرى ڕەوتى سەدريش ئەو كەسانە بە بەكارهێنانى بۆنە ئايينيەكان تۆمەتبار دەكات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

شانەى ڕاگەياندنى ئەمنى سەبارەت بە ڕووداوەكانى كەربەلا بڵاويكردوەتەوە، لەكاتى مەراسيمى چلە ژمارەيەك لە خۆپيشاندەران كۆبوونەوە لە سەرجەم پارێزگاكانەوە لە مەيدانى پەروەردە و هەوڵى چونە ناو "باب القبلة"يان دا لە ڕێگەيەكى ڕێگە پێنەدراوەوە، بەڵام ئاگادار كرانەوە بۆ ئەوەى لە ڕێگەى ڕێگەپێدراوەوە بچن، بەڵام هەندێك كەس كە خۆيان خزاندبووە ناو خۆپيشاندەرانەوە بەرديان گرتە هێزە ئەمنيەكان، بەڵام هەرزوو کۆنتڕۆڵ کرا و رێگەيان پێ نەدرا ڕێوشوێنە ئەمنيەكان تێكبدەن.

لەلايەكى ترەوە موقتەدا سەدر، ڕێبەرى ڕەوتى سەدر بڵاويكردووەتەوە، كەسانێك كە خزێنراونەتەوە ناو ڕيزى خۆپيشاندەرانى تشرين، هەوڵيانداوە بۆنە ئايينيەكان لە كەربەلا بقۆزنەوە، ئەوانە بيركردنەوەى لادەر و داعشيانە و بەعسيانەيان هەيە و تێكدەرن و دژى ئايين و نيشتمانن.

سەدر هێماى بۆ ئەوەشكردووە، لەسەر هێزە ئەمنيەكان پێويستە شوێنە پيرۆزەكان بپارێزن و ئەوە سەرەتاى فيتنەیيەكە كە لە دەرەوە پشتگيرى دەكرێت و داواى لە شۆڕشگێڕان كردووە خۆيانيان لێ بێبەرى بكەن، وتيشى: "ئەگەر ئاسايش نەچەسپێنرێت ئەوا ناچارم لە رێگەى تايبەتى و ئاشكراى خۆم دەستوەردان بكەن".



لەلايەكى ترەوە فەوجى فرياكەوتنى كەربەلا ئەوەى بڵاوكردووەتەوە، پێكدادان لەنێوان خۆپيشاندەرانى تشرين و هێزە ئەمنيەكان ڕوويداوەو خۆپيشاندەران هوتافى ئيستفزازيان وتووەتەوە و چونە ناو شوێنە پيرۆزەكان و ئەوەش سەردانيكەران و خزمەتكارانى شوێنە پيرۆزەكانى توڕەكردوە، ئامۆژگارى خۆپيشاندەران كراوە و بارودۆخەكە لەژێر كۆنترۆڵدايە.



بەپێى زانياریيەكان، دواى ئەوەى خۆپيشاندەران بەرەو شوێنە پيرۆزەكان بە چەندين هوتافى دژى ئەمريكا و ئێران و هوتافى ترى جۆراوجۆر چوون، لەلايەن هێزە ئەمنيەكانەوە بڵاوەيانپێكراوە.