ناس کورد-
بەپێى لێكۆڵينەوەيەكى نوێى ئەمريكى، دەمامك نابێتە هۆى ژەهراويبوونى ئەوانەى دەيبەستن بە غازى دووەم ئۆكسيدى كاربۆن وەك هەندێك پڕوپاگەندەى بۆ دەكەن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە لێكۆڵينەوەكەدا كە "گروپى ئەمريكى بۆ نەخۆشيیەكانى سنگ" بڵاويكردووەتەوە هاتووە، بەستنى دەمامك ياخود هەر شتێك بۆ داپۆشينى دەم و لوت كاريگەرى ناكاتە سەر ئەو كەسانەى كە نەخۆشى درێژخايەنيان هەيە.
ئەوەش هاتووە، دواى ئەوەى ژمارەيەك لە دانيشتوانى ولايەتى فلۆريدا گومانيان لەوە هەبوو كە بەستنى دەمامك دەبێتە هۆى ئەوەى بەشێوەيەكى زۆرتر تووشى غازى دووەم ئۆكسيدى كاربۆن ببيت، لێكۆڵينەوەكە ئەنجامدراوە.
زانايان هێمايان بۆ ئەوەكردوە، شيكردنەوە بۆ گۆڕانكارى لە ئاستى ئۆكسيجين و دووەم ئۆكسيدى كاربۆن لەنێوان كەسە تەندروستەكان و ئەوانەى كە نەخۆشى درێژخايەنى سيیەكانيان هەيە، پێش بەستنى دەمامك و دواى بەستنى كراوە.
لاى خۆيەوە دكتۆر مايكڵ كامبوس، سەرپەرشتياى لێكۆڵينەوە و تايبەتمەند لە بوارى نەخۆشيەكانى سيیەكان لە ناوەندى پزيشكى ميامى باسى لەوەكردوە، كاريگەرى زۆر كەم دەركەوتووە تەنانەت لەو كەسانەى كە كێشەى زۆر و قورسى سيەكانيان هەيە.
سەبارەى بەوەى كە بۆچى ئەوانەى دەمامك دەبەستن هەناسەيان تەنگ دەبێت ڕونيكردوەتەوە، هۆكارەكەى ئەوەيە دەمامك دەبێتە هۆى سنورداركردنى ڕێچكەى وەرگرتنى هەوا هەروەك لە كاتى ماندوبوندا ڕوودەدات.