ناس کورد-
ئاژەڵی "شەیتانی تاسمانیایی" دوای سێ هەزار ساڵ گەڕێندرایەوە نیشتیمانی خۆی کە دارستانەکانی ئوستڕاڵیایە، نەتەوە یەکگرتووەکانیش ئەو ئاژەڵەی خستووەتە لیستی سوری ترسناکترین ئاژاڵەکانی جیهان.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئاژانسی هەواڵیی ڕۆیتەرز (6ی تشرینی یەکەمی 2020) بڵاویکردەوە، هەردوو ئەکتەری ئوستراڵی کریس هیمسۆرس و ئیلسا باتاکی کە هاوسەری یەکترن، مانگی ڕابردوو پەیوەندییان بە گروپی پاراستنی ژینگەی وڵاتەکەیانەوە کردووە و 11 "شەیتانی تاسمانیای"یان لە پەناگەیەکی ئاژەڵان ئازاد کردووە و دواتریش ژمارەیەکی دیکە ئازاد کراون.
تیم ڤاگنەر، سەرۆکی ئەنجومەنی "ئاوسی ئارک" بۆ پاراستنی ژینگە ڕایگەیاندووە: "ئەمە یەکەم جارە دوای 3000 ساڵ شەیتانی تاسمانیایی لە دارستانەکانی ئوستراڵیا بەئازادی دەگەڕێن."
بەگوێرەی ڕۆیتەرز، ئەو بەشداریکردنی کارەکتەری ئەو ئاژەڵە لە فیلم کارتۆنی "لۆنی تۆنز" ئەو ئاژەڵەی لای خەڵک خۆشەویست کردووە، کە لەهەرێمی کوردستانیش بە "وەحشی تاسمانی" ناسراوە.
ئەو جۆرە ئاژەڵە هاوشێوەی سەگێکی بچوکە و لەساڵی 2008، لەلایەن ڕیکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە خراوەتە لیستی سوری ترسانکترین ئاژەڵەکانی جیهان.