کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد-
پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ (2ی ئایاری 2019) تەرمی خوێندكارێكی كۆلیژی پزیشكی لە بەشی ناوخۆیی كوڕان لە گەڕەكی مەجیدبەگ لە شاری سلێمانی دۆزرایەوە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، هێزەكانی پۆلیسی فریاكەوتن زانیارییان پێگەیشت لە بونی تەرمێك لە بەشی ناوخۆیی كوڕان، لەلایەن بەشی پۆلیسی بەڵگەی تاوانەوە كەشف و هێڵكاری بۆ شوێنی ڕوداوەكە كراو تەرمی خوێندكارەكە بۆ پزیشكی دادوەری گواستراوەتەوە .
دەشڵێت، خوێندكارەكە ناوی (أ ، م ، ق ) دانیشتوی قەزای سەید سادقە و خوێندكاری قۆناغی پێنجی كۆلێژی پزیشكی بووە لە زانكۆی سلێمانی.
لەئێستادا هێزەكانی بنكەی پۆلیسی ئەزمەڕ لێكۆڵینەوەکانیان دەستپێكردووە بۆ زانینی هۆكاری گیانلەدەستدانەكەی .