گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ژمارەیەک خانوو گەڕێندرایەوە بۆ سەر موڵکى حکومەت ’چەند کەسێک دەستیان بەسەردا گرتبوو’

2020.10.06 - 14:40
App store icon Play store icon Play store icon
ژمارەیەک خانوو گەڕێندرایەوە بۆ سەر موڵکى حکومەت ’چەند کەسێک دەستیان بەسەردا گرتبوو’

ناس کورد-

دەستەی دەستپاکی عێراق ڕایگەیاند، لەپارێزگای کەرکوک بەبەهاى زیاتر لە چوار ملیار دینار ژمارەیەک خانووبەرەیان گەڕاندووەتەوە بۆ سەر موڵکی حکومەت کە پێشتر لەلایەن چەند کەسێکەوە دەستی بەسەرداگیرابوو.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

فەرمانگەی لێکوڵینەوەکانی سەربە دەستەکە ( 6ی تشرینی یەکەمی 2020) لە ڕاگەیاندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست ناس کورد کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە، "ئەو خانووبەرانەی کە گەڕێندراونەتەوە بۆ سەرموڵکی دەوڵەت لەبنەڕەتدا موڵکی شارەوانی کەرکوک، فەرمانگەی ئاو، فەرمانگەی دارایی بوون و بەهای ئەو موڵکانەش بە زیاتر لە چوارملیار دینار دەخەمڵێنرێت".

 

باسى لەوەشکردووە "لە ئێستادا لەسەر ئەو دۆسیەیە ژمارەیەک تاوانبار دەستگیرکراوە و پەڕاوی لێکوڵێنەوە بۆ دۆسییەکە کراوەتەوە".