گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەنجامى بەکارهێنانى چارەسەرى ئایدز بۆ توشبووانى کۆرۆنا ئاشکراکرا

2020.10.06 - 13:39
App store icon Play store icon Play store icon
ئەنجامى بەکارهێنانى چارەسەرى ئایدز بۆ توشبووانى کۆرۆنا ئاشکراکرا

ناس کورد-

 

توێژینەوەیەکى نوێ ئاشکرایدەکات، بەکارهێنانى تێکەڵەیەکى دوو دەرمانى دژە ڤایرۆس کە بۆ چارەسەرى ئایدز بەکاردەهێنرێت، هیچ کاریگەرییەکى نەبووە بۆ چارەسەرى توشبووانى کۆرۆنا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

گۆڤارى (لانست) ى پزیشکى لەدوایین بڵاوکراوەیدا بڵاویکردەوە، زانایانى بەریتانى بەشدار لەئامادەکردنى توێژینەوەکە دەڵێن، ئەنجامەکان دەریانخستووە کە تێکەڵەى دەرمانى "لوبينافير" و"ريتونافير" بۆ کەمکردنەوەى ژمارەى مردنى ئەو توشبووانەى کۆرۆنا کە رەوانەى نەخۆشخانە کراون هیچ سودێکى نەبووە.

 

بەپێی توێژینەوەکە، 23%ى ئەو کەسانەى چارەسەرەکەیان پێدراوە لەماوەى 28 رۆژدا مردوون، بەراورد بە 22%ى ئەوانەى کە چارەسەرى دیکەیان پێدراوە.

 

چارەسەرەکە هەروەها ماوەى مانەوەى توشبوانى لە نەخۆشخانە یان لەسەر ئامێرى هەناسەدانى دەستکرد کەمنەکردووەتەوە.