گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

گۆڕانکارى بەسەر کەشوهەواى هەرێمدا دێت

2019.05.02 - 10:59
گۆڕانکارى بەسەر کەشوهەواى هەرێمدا دێت
ناس کورد- کەشناسى هەرێم پێشبینییەکانى کەشوهەواى ئەمڕۆ و سبەى بڵاوکردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان نیچمەهەور دەبێت و سبەى ئەگەرى بارانبارین هەیە. . بەڕێوەبەرایەتى گشتى کەشناسى و بومەلەرزەزانى هەرێم پێشبینییەکانى کەشوهەواى ئەمڕۆ و سبەى بڵاوکردۆتەوە، ئەمرۆ لە سەرجەم شارەکانى هەرێم پێشبینى دەکرێت ئاسمان نیچمە هەور بێت و لە پارێزگاى دهۆکیش ئەگەرى بارینى بارن هەیە. . بۆ سبەى هەینیش پێشبینى کراوە، لەسەرجەم شارەکانى هەرێم ئاسمان نیچمە هەور بێت و لە پارێزگاکانى سلێمانى و دهۆکیش ئەگەرى بارانبارین هەیە. . سەبارەت بە پلەکانى گەرما، کەشناسى هەرێم پێشبینى کردووە، پلەکانى گەرماى سەرجەم پارێزگاکانى هەرێم لە نێوان 16 بۆ 31 پلە بێت و ڕۆژى هەینى کەشوهەوا فێنکتر دەبێت. .