کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد-
ئەندامێکی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، زانیارییەكانی تایبەت بەناردنی پشك و موستەحەقاتی هەرێمی كوردستان لەپەرلەمانتارانی كورد دەشاردرێتەوە.
ئەحمەد حاجی رەشید ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق تایبەت بە ناس كورد-ی ڕاگەیاند: "زانیاری نادرێتە پەرلەمانتارانی كورد لەبەغدا بەتایبەتی ئەندامە كوردەكانی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی عێراق بۆ ئەوەی نەیزانین".
وتیشی "چونكە ئێمە ئەو جۆرە زانیارییانەی كە پەیوەستن بە بژێویی و مووچەی خەڵكی كوردستانەوە رایدەگەیەنێن لەراگەیاندنەكانو ئەوەش دەبێتە فشار بۆ حكومەتی هەرێم و بۆیە ئەوانیش هەمیشە ئەو جۆرە زانیارییانەمان لێ دەشارنەوە".
سەرەرای ئەوەی چەند هەفتەیەکە پڕۆژەیاسای بودجە لە پەرلەمان تێپەڕێندراوە و سەرۆکایەتی کۆماری عێراقیش پەسەندی کردووە، بەڵام تا ئێستا بودجەکە نەچووەتە بواری جێبەجێکردنەوە و بەشە بودجەی هەرێم نەنێردراوە.