ناس کورد-
وەزارەتى تەندروستیی عێراق بڕیاری دا بە دامەزراندنى نزیکەى هەزار دەرچووى کۆلێژ و پەیمانگا پزیشکی و تەندروستییەکان ناوچە جێناکۆکەکان کە لە زانکۆکانى هەرێم خوێندویانە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی نوسراوێکى وەزارەتەکە کە وێنەیەکى دەست ناس کورد کەوتووە، بریاردراوە بەدابەشکردنى دەرچووانى 2018-2019 ى کۆلێژ و پەیمانگا پزیشکی و تەندروستییەکان بەسەر دامەزراوەکاندا.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو کەسانە تا دواى پەسەندکردنى یاساى بودجە دەستبەکاربونیان بۆ هەژمارناکرێت و موچەیان بۆ خەرجناکرێت.
کلیکی ئێرە بکە بۆ خوێندنەوەى ناوەکان