گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چراخان ڕەفیق: سکاڵام لەسەر ئاشتى هەورامی تۆمارکردووە و بۆ دنیای دەسەلمێنم کێ گەندەڵە

2019.05.02 - 09:29
App store icon Play store icon Play store icon
چراخان ڕەفیق: سکاڵام لەسەر ئاشتى هەورامی تۆمارکردووە و بۆ دنیای دەسەلمێنم کێ گەندەڵە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- چراخان ڕەفیق عومەر، هاوسەری پێشووی ئاشتی هەورامی وەزیری سامانە سروشتییەکانى هەرێم، ڕایگەیاند، لە دادگای لەندەن و بە تۆمەتی گەندەڵی سکاڵای لەسەر ئاشتى هەورامی تۆمارکردووە. چراخان ڕەفیق عومەر لە لاپەڕی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتى فەیسبوک نوسیویەتى، سەرجەم بەڵگە و موستەمسەکاتی گەندەڵییەکانى ئاشتی هەرمی ڕادەستى دادگای نێودەوڵەتی لەندەنی کردووە بۆ لێکۆڵینەوە. دەشڵێت، "بۆ دونیا و هەرێمیش دەسەلمێنم کە کێ ئەو هەموو گەندەڵی و دزێتییەی لە مەلەفی نەوتی هەرێمدا کردوە." ڕاشیگەیاند، "ئاشتی هەورامی تا ئێستا هەوڵی داوە گەندەڵییەکانى خۆی بەسەر خەڵکانی دیکەدا ساغ بکاتەوە و کەسانی تر تاوانبار بکات." . ئاماژەى بەوەشکردووە، ئاشتى هەورامی "هەمیشە وای نیشانداوە گەر ئەو نەبێت ئەوە سەرجەم سەرجەم کۆمپانیا بیانییەکانى نەوت لە هەرێم دەکشێنەوە بەڵام ڕاستییەکەى ئەوەیە کە ئەو ڕێککەوتووە بە پارە لەگەڵ چەند بەرێوبەرێکی کۆمپانیاکان و ڕێککەوتنى شەخسی هەیە و هیچ پەیوەندی بە مانەوەی کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانەوە نییە لە هەرێم." ئەو دەشڵێت، "چەندین ساڵە بێدەنگبوونی من لەم کەیسەدا ئەوەیە کە کەسانى زۆر بەڕێز منیان ڕاگرتووە." نوسیویەتى، "من بە شەخسی ڕوبەڕوی ئاشتی هەورامی دەبمەوە لە دادگا و هەر لایەنێك و حزبێك و حکومەتێك توهمەتێك یان رێگیریم لێبکەن ئەوە ئەوانیش شەریکە دزی ئاشتی هەورامین و دەیانەوێ بەردەوام بن لە دزێتی."