گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزیری دارایی هاناى بۆ بانكی ناوەندی برد

2020.10.05 - 19:59
وەزیری دارایی هاناى بۆ بانكی ناوەندی برد

ناس کورد-

 

وەزیرى دارایی عێراق و پارێزگارى بانکى ناوەندى کۆبوونەوە و جەختیانکردەوە لەسەر هەماهەنگى نێوانیان بۆ تێپەڕاندنى قەیرانى دارایی.

 

ڕاگەیاندنى بانکى ناوەندى لە بەیاننامەیەکدا (5ی تشرینی یەکەمی 2020) رایگەیاند، مستەفا غالبل پارێزگارى بانکى ناوەندى پێشوازى لە عەلى عەلاوى وەزیرى دارایی کردووە و پێکەوە کۆبوونەتەوە.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، لەکۆبوونەوەکەدا تاوتوێی کاریگەرییەکانى قەیرانى دارایی کراوە کە بەهۆى دابەزینى نرخى نەوتەوە دروستبووە، هەردولا جەختیانکردووەتەوە لەسەر گرنگى هەماهەنگى نێوانیان بۆ تێپەڕاندنى قەیرانەکە کە لێکەوتەى ئیجابی بۆسەر سەقامگیریی و گەشەى ئابورى عێراق هەبێت.

 

پێشتر عەبدولئەمیر عەلاوی وەزیری دارایی عێراق بە ئاژانسی فەرمی عێراقی ڕاگەیاندبوو، "خەرجکردنی موچەى فەرمانبەران پەیوەستە بە دەنگدانی پەرلەمانی عێراق لەسەر یاسای قەرزەکان، ئەوەش کورتهێنانی ئێستاى وڵات چارەسەر دەکات".  

  

باسى لەوەشکردبوو، "ئەو گوژمەیە بەردەست دەبێت ئەگەر هاتوو پەرلەمان دەنگیدا لەسەر یاسای قەرزەکان، یاساکە گرنگە چونکە پێداویستییە داراییەکانی دەوڵەت فەراهەم دەکات و کورتهێنانی ئێستای بودجەش چارەسەر دەکات".