ناس کورد-
بزوتنەوەى گۆڕان موحسین ئەدیبی بۆ بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری و هونەریی سلێمانی دەستنیشانکرد کە دوو مانگە بەهۆی دەستلەکارکێشانەوەى بەڕێوەبەری پێشووەوە پۆستەکە چۆڵە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
کاوە عەبدوڵا، ڕێکخەری ژوری حکومەتى بزوتنەوەى گۆڕان بە میدیای حزبەکەى وتووە، "بە فەرمی ناوی موحسین ئەدیبمان داوە بە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە مەبەستی پەسەندکردنی."
زیاتر لە دوو مانگە بابەکر دڕەیی، بەڕێوەبەری پێشووی بەڕێوەبەرایەتییەکە دەستی لەکارکێشاوەتەوە بەهۆی "تەواوبوونی ماوەی یاسایی پۆستەکەی."
موحسین ئەدیب خاوەنی دوو بڕوانامەى بەکالیۆریۆسە و ماستە و دکتۆراشی لە یاسادا هەیە.