گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وێنەیەکی خۆیشی بڵاوکردەوە

ئومێد خۆشناو هۆکاری ئامادەنەبوونی لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرا کرد

2020.10.05 - 17:56
ئومێد خۆشناو هۆکاری ئامادەنەبوونی لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرا کرد

ناس کورد-

ئومێد خۆشناو، سەرۆکی فراکسیۆنى پارتی ڕایگەیاند، دوای حەوت ساڵ لە کاری پەرلەمانتاری لە هەردوو خولی چوارەم و پێنجەم، "بۆ یەکەمجار بەشدار نەبوون لە کۆبوونەوەی پەرلەمان."

 

ئومێد خۆشناو وێنەیەکی خۆی لە پاڵکەوتوویی لە ماڵەکەیدا لە فەیسبوکی خۆی بڵاوکردەوە کە لە ئایپادێکەوە تەماشای دانیشتنەکانی پەرلەمانی کوردستان دەکات و نوسیویەتی، "دانیشتن به‌ دیار جه‌لسه‌ی په‌رله‌مان و گفتوگۆی نێوان به‌ڕێزان سه‌رۆک و جێگری سه‌رۆکی حکومه‌ت وتیمی حکومه‌ت و په‌رله‌مانتاران."

 

هۆکاری ئامادەنەبوونی ئومێد خۆشناو توشبوونیەتی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، ناوبراو زیاتر لە هەفتەیەکە توشی ڤایرۆسەکە بووە. لە کۆتاییدا دەڵێت، "به‌دڵ و گیان لاتان بووم، هه‌موولایه‌ک ساغ و سه‌لامه‌ت بن".

 

زیاتر بخوێنەوە: ’’قوباد تاڵەبانی لە پەڕلەمان پەپجی دەكات’’

 

زیاتر بخوێنەوە: لە دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان گرژی و ئاڵۆزی دروست بوو

زیاتر بخوێنەوە: مەسرور بارزانی: سەرجەم نوسراوەکانى لێخۆشبوون لە باج هەڵدەوەشێنرێنەوە