گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لاڤرۆڤ باس لە هۆکارێک دەکات ’’کە کێشەکانی کورد دەتەقێنێتەوە’’

2020.10.05 - 16:57
App store icon Play store icon Play store icon
لاڤرۆڤ باس لە هۆکارێک دەکات ’’کە کێشەکانی کورد دەتەقێنێتەوە’’

ناس کورد-

وەزیرى دەرەوەى ڕوسیا ڕایگەیاند، کێشەى کورد ڕەنگە بتەقێتەوە بەهۆى ڕێوشوێنەکانى ئەمریکاوە لە سوریا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سێرگى لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەى ڕوسیا لە کۆنفرانسێکى ڕۆژنامەنوسیدا (5ی تشرینی یەکەمی 2020) ئاماژەى بەوەکرد، واشنتن هەوڵى پێکهێنانى ئۆتۆنۆمى دەدات، کە هاوشێوەى نیمچە دەوڵەتێک دەبێت لە باکورى سوریا.

 

وتیشى، دەزانن کە ئەمریکا هەوڵ دەدات بۆ ئەوەى تورکیا ڕازى بکات تا ڕێگرى لەو کارە نەکات، ئەو دۆخەش تەنها لە سوریا جێبەجێناکرێت، ئەوەش دەبێتە هۆى ئەوەى کێشەى کورد ڕەنگە بتەقێتەوە.

 

لەبارەى پەیوەندییەکانیان لەگەڵ خۆرئاوا، لاڤرۆڤ وتى، "ئەوە ڕوونە کە ڕوسوفۆبیا (دژایەتیکردنى ڕوسیا) لەلایەن خۆرئاواوە بووەتە گرفت".

 

ڕوسیا لەشەڕ و ململانێی ناوخۆیی سوریا پشتیوانى سەرەکى ڕژێمى بەشار ئەسەدە و بەردەوام ئەمریکا تۆمەتباردەکات بەوەى هەوڵى دابەشکردنى سوریا دەدات.