گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

قەتەر داوا دەکات سزاکانى سەر ئێران لەوە زیاتر درێژ نەکرێنەوە

2019.05.02 - 08:54
App store icon Play store icon Play store icon
قەتەر داوا دەکات سزاکانى سەر ئێران لەوە زیاتر درێژ نەکرێنەوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- وەزیرى دەرەوەى قەتەر ڕایگەیاند، هۆشدارییەکەى ئەمریکا بۆ ئەو وڵاتانەى کە سود لە نەوتى ئێران وەردەگرن واز لە کڕینى نەوتى ئەو وڵاتە بێنن، کاریگەرى خراپى دەبێت لەسەر ئەو وڵاتانەى تا ئێستا سودیان لە نەوتى ئێران بینیووە. . پێشتر ئەمریکا داواى لە هەشت وڵاتى کڕیارى نەوتى ئێران کرد، تا سەرەتاى مانگى ئایار مۆڵەتیان هەیە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئێراندا و لەو بەروارە بەدواوە دەبێت نەوتى ئێران نەکڕن، ئەو وڵاتانەش زۆربەیان دەکەونە کیشوەرى ئاسیا. . لە بەرامبەر ئەو هەڵوێستەى ئەمریکا، شێخ محمد بن عبدولڕەحمان وەزیرى دەرەوەى قەتەر ڕایگەیاند، ئەو بڕیارەى ئەمریکا کاریگەرى خراپى دەبێت لەسەر ئەو وڵاتانەى کڕیارى نەوتى ئێرانن، داواشدەکات ئەو کێشانەى نێوان ئەمریکا و ئێران بە دانوستان چارەسەر بکرێن. . وەزیرى دەرەوەى قەتەر داواشدەکات، ئەمریکا چیدیکە سزاکانى سەر ئێران درێژ نەکاتەوە. . بۆ پڕکردنەوەى ئەو بۆشاییەى لە بازاڕى نەوتدا پاش سزاکانى سەر ئێران دروستدەبێت، کۆشکى سپی ڕایگەیاند، لەگەڵ سعودیە و ئیمارات کاردەکەن بۆ ئەوەى نەوتى پێویست بخەنە بازاڕەوە و ئەو بۆشاییەى لە نەمانى نەوتى ئێران دروستدەبێت پڕیبکەنەوە. . .