ناس کورد-
بەهۆی دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان چەند پەرلەمانتارێکدا، دەنگی ڕاستەوخۆی دانیشتنی پەرلەمانی کورستان بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکومەت و جێگری سەرۆکی حکومەت و وەزیری دارایی ڕاگیرا و جێگری سەرۆکی حکومەتیش بە پەرلەمانتارێکی گۆڕانی وت: "لێیگەڕێن برسییەتی".
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە میانەی دانیشتنەکەی پەرلەمانی کوردستان و لەکاتی قسەکردنی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمدا، پەرلەمانتارێکی بزووتنەوەت گۆڕان ویستی قسە بکات و جێگری سەرۆکی پەرلەمانیش داوای لێکرد، لەجێی خۆیەوە قسە نەکات، لە بەرامبەردا قوباد تاڵەبانی پێی وت: "لێی گەرێن برسییەتی."
لە بەرامبەر ئەوەشدا، پەرلەمانتارێکی یەکێتی وەڵامی پەرلەمانتارەکەی گۆڕانی دایەوە و دەنگەدەنگ لەناو هۆڵی پەرلەمان دروست بوو، هەربۆیە ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان دەنگی دانیشتنەکەی بڕی.