ناس كورد-
لیژنەی باڵای قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، لەمانگی رابردوودا زیاتر لە 300 تۆن شمەك و كاڵا و خواردەمەنی خراپ و ماوە بەسەرچوو لە شارەكە لەناو براوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی راپۆرتی مانگانەی لیژنەی لەناوبردن كە ئاڕاستەی لیژنەی باڵای قائیمقامیەتی سلێمانی كردووە و ئەمڕۆ (دووشەممە 5ی تشرینی یەکەمی 2020) قائیمقامییەتی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە: "به‌هۆی نه‌شیاوی بۆ خواردن و به‌كارهێنان، لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی له‌مانگی ئه‌یلولی رابردوودا ده‌ستیان به‌سه‌ر 300 تۆن و 580 كیلۆگرام كاڵا‌و شمه‌ك و خۆراكی ماوه‌به‌سه‌رچوودا گرتووه‌و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه له‌ناوچه‌ی ده‌ره‌وه‌ی نیشته‌جێبوون له‌ناوبراوه."
لە ڕاپۆەرتەکەدا ئاماژە بەوەشكراوە، ئەو كاڵا‌و شمەكانەی لەو ماوەیەدا لەناوبراون پێكهاتوون لە خواردن و خواردنەوەكانی وەک، (برنج، هێلكه، ماست، په‌نیر، خامه، دۆ، شیر، جپس، شه‌ربه‌ت، گۆشتی ئاژه‌ڵ، پسكیت، رۆنی به‌رواری ئێرانی، خواردنه‌وه گازییه‌كان و نه‌سته‌له)، پاككه‌ره‌وه‌كانی (تایت، سابون، شامپۆ، سابون) و هه‌روه‌ها بڕێكی زۆر مه‌وادی جوانكاری كه پێكهاتوون له (ماكیاژی خانمان، بۆنی خانمان و پیاوان، جێڵی قژ، جۆره‌ها بۆنی ناوماڵ و موعه‌ته‌ری جلوبه‌رگ.)
قائیمقامیەتی سلێمانی ئاماژەی بەوەداوە، به‌فه‌رمانی قائیمقام ئەو كاڵا‌و شمەكانە سەرجەمیان له‌ناوچه‌ی ده‌ره‌وه‌ی نیشته‌جێبون له‌ناوبراون.