گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە سلێمانی بڕێكی زۆر برنج لەناودەبرێت ’ئه‌سپێى هه‌ڵهێنابوو’

2020.10.05 - 12:41
App store icon Play store icon Play store icon
لە سلێمانی بڕێكی زۆر برنج لەناودەبرێت ’ئه‌سپێى هه‌ڵهێنابوو’

ناس كورد-

قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، به‌هۆی خراپی و نه‌شیاوی بۆ خواردن، لیژنه‌كانیان ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕێكی زۆر برنجی جۆراوجۆری خراپدا گرتوە و برنجەكەش لەناودەبرێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

قائیمقامیەتی سلێمانی، لە راگەیەندراوێكدا لە زاری به‌هار ره‌مه‌زان، سه‌رۆكی لیژنه‌ی كۆگاكانی قائیمقامیه‌تەوە، بڵاویكردەوە، به‌هۆی خراپ عه‌مباركردن و ئه‌سپێ هه‌ڵهێنانه‌وه، لیژنه‌كه‌ ده‌ست به‌سه‌ر سێ تۆن و (640) كیلۆگرام برنجی جۆراوجۆردا ده‌گرێت كه‌ شاوی خواردن نییه‌ به‌ڵام خاوه‌نه‌كه‌ی به‌نیازبوه‌ له‌ ‌بازاڕه‌كانی شاری سلێمانی به‌سه‌ر هاووڵاتیاندا ساغی بكاته‌وه‌.

 

بەهار وتیشی، بەگوێرەى رێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌كان، ئه‌و خوارده‌مه‌نیانه‌ی له‌ شوێنی نه‌گونجاوداو له‌پله‌ی گه‌رمی به‌رزدا عه‌مبار ده‌كرێن و پێش به‌سه‌رچونی ماوه‌كه‌ی خراپ ده‌بن، له‌كاتی خواردنیاندا زیان به‌ ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نن و له‌هه‌مان كاتیشدا به‌ها خۆراكییه‌كه‌یان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.

 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی ته‌واوی برنجه‌ ده‌ست به‌سه‌ردا گیراوه‌كه‌‌ له‌ناو ده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.