گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تۆمەت و گومانی نوێ لە هێرشەكەی هەولێر سەریهەڵدا

2020.10.05 - 10:47
تۆمەت و گومانی نوێ لە هێرشەكەی هەولێر سەریهەڵدا

ناس کورد-  

فەرماندەیەكی لیوای 30ی حەشد ئەمەریكییەكان تۆمەتبار دەكات بەئەنجامدانی هێرشەكەی هەولێر، سەرچاوەیەكیتری حەشد بەكاری وەعد قەدۆی دەزانێت و لێكۆڵینەوەكانیش پشت بەمانگی دەستكرد دەبەستن. 

 

لەکاتێکدا کە ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق لیژنەیەکى پێکهێناوە و ڕەوانەى ناوچەکەى کردوە بۆ لێکۆڵینەوە لەوردەکارییەکانى ڕوداوەکە کە لایەنى نێودەوڵەتى و هەرێم بەشدارى تێدا دەکەن، ئەبو سیدرا شەبەکى فەرماندەى ئۆپراسیۆنەکان لەلیواى 30ى سەر بەحەشدى شەعبى ڕایگەیاند، دۆسیەى وەشاندنى موشەکەکان بەئامانجى بێزارکردنى هێزەکانى حەشدى شەعبى و دوورخستنەوەیەتى لەناوچەکانى دەشتى نەینەوا، بۆیە دوور نیە ئەمریکیەکان لەپشتەوەى کارەکەوە بن.



لاى خۆشیەوە، جەبار یاوەر ئەمیندارى گشتى وەزارەتى پێشمەرگە بەڕۆژنامەى شەرقولئەوسەتى ڕاگەیاندووە، لیژنەى لێکۆڵینەوە لەهەرێم بەهاوبەشى لەگەڵ لایەنى نێودەوڵەتیدا بەپشتبەستن بەمانگى دەستکرد و کامێراکانى چاودێرى ناوچەکە بەڵگەو شوێنکەوتەى ڕوداوەکە دەپشکنن بۆ ئاشکراکردنى وردەکارى ئاڕاستەکردنى موشەکەکان و ئەو لایەنەى پێگەکەى بەکارهێناوە بۆ وەشاندنى موشەکەکە.

 

شەوى (30ى ئەیلوولى 2020) سێ موشەک لە نزیک بارەگاکانى حزبى دیموکراتى کوردستان لە ناوچەى گردەچاڵ کەوتنە خوارەوە و بەهۆى ئەوەوە ئاگر لەو ناوچەیە کەوتەوە.