گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عێراق پێى ناوەتە قۆناغى تەواوى كۆرۆناوە؟.. تەندروستى جيهانى وەڵام دەداتەوە

2020.10.05 - 09:55
App store icon Play store icon Play store icon
عێراق پێى ناوەتە قۆناغى تەواوى كۆرۆناوە؟.. تەندروستى جيهانى وەڵام دەداتەوە

ناس کورد- 

ڕێكخراوى تەندروستى جيهانى ئەو دەنگۆيانە ڕەتدەكاتەوە كە باس لەوە دەكەن، عێراق پێى ناوەتە قۆناغى تەواوەتى پەتاى كۆرۆناوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ئەدهەم ئيسماعيل، نوێنەرى ڕێكخراوى تەندروستى جيهانى لە عێراق ڕايگەياندوە، عێراق لە قۆناغى بڵاوبونەوەى كۆمەڵگەيى ڤايرۆسى كۆرۆنايە و بەتەواوەتى لەلايەن وەزارەتى تەرندوستى و حكومەتەوە كۆنترۆڵكراوە.

 

جەختیشى كردوەتەوە، ئەو دەنگۆيانە ڕەتدەكەنەوە كە باس لەوەدەكەن عێراق پێى ناوەتە قۆناغى تەواوى پەتاى كۆرۆناوە.

 

ئەو نوێنەرەى ڕێكخراوى تەندروستى جيهانى هۆشداريشيدا لەو دەزگا ڕاگەياندنانەى كە لێدوان بەناوى ڕێكخراوەكەوە بڵاودەكەنەوە لەپێناو بڵاوكردنەوەى ترس لەناو گەلى عێراقيدا.

 

عێراق يەكێكە لەو وڵاتانەى ژمارەيەكى زۆر توشبووى ڤايرۆسى كۆرۆناى تێدايە و تائێستا 379 هەزار و 141 توشبوو تۆماركراوە و لەو ژمارەيەش 9399 يان گيانيانلەدەستداوە و زياتر لە 307 هەزار توشبووش چاكبونەتەوە.