گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دوو موشەک لە دەوروبەرى فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى بەغدا کەوتنە خوارەوە

2020.10.05 - 08:14
App store icon Play store icon Play store icon
دوو موشەک لە دەوروبەرى فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى بەغدا کەوتنە خوارەوە

ناس کورد-

سەرچاوەیەکى ئەمنى کەوتنە خوارەوەى دوو موشەکى لە دەوروبەرى فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى بەغدا لە کاتژمێرە زووەکانى بەرەبەیانى ئەمڕۆ (دووشەممە)، راگەیاند.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

سەرچاوەیەکى ئەمنى لە بەغداوە بە ناس کوردى راگەیاند "بەرەبەیانى (5ى10ى2020) دوو موشەک لە گۆڕەپانێکى کراوە لە دەوروبەرى فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى بەغدا، کەوتنە خوارەوە".

 

کەوتنە خوارەوەى ئەو دوو موشەکە دواى تێپەڕبوونى هەفتەیەکە بەسەر کەوتنە خوارەوەى موشەکێکى جۆرى کاتیۆشا لە ماڵێکى ناوچەى رەزوانییە کە بەهۆیەوە ژمارەیەک لە هاووڵاتى گیانیانلەدەستدا کە زۆرینەیان منداڵ بوون.