گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تویتەر تایبەتمەندییەکى گرنگ زیاد دەکات

2020.10.05 - 00:00
تویتەر تایبەتمەندییەکى گرنگ زیاد دەکات

ناس کورد-

تویتەر بەمنزیکانە تایبەتمەندى تویتى دەنگى بۆ سەرجەم بەکارهێنەران بەردەستدەخات، دواى ئەوەى بەشێوەى ئەزموونى بۆ هەندێ لە بەکارهێنەران بەردەستخرا.

 

چاوەڕواندەکرێت ئەو خزمەتگوزارییە ژمارەى بەکارهێنەرانى ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتییە زیاتر بکات، بەتایبەتى کە ئێستا بەچەندین شێواز بەکارهێنەران پەیوەندى پێکەوە دەکەن و زانیارییەکانیان ئاڵوگۆڕ دەکەن، وەک ڤیدیۆ و نوسین و پەخشى ڕاستەوخۆ.

 

تایبەتمەندییە نوێیەکە رێگە بەبەکارهێنەران دەدات بۆ ماوەیەک کە لە 140 چرکە تێپەڕنەکات نامەى دەنگى بنێرن، ئەوەش بەوتەى بەشێک لە شارەزایان بەسود دەبێت بۆ روماڵکردنى هەواڵەکان لەلایەن پەیامنێرانەوە بەشێوەیەکى کورت و خێرا.

 

تویتەر بەردەوام لە هەواڵى زیادکردنى تایبەتمەندی و خزمەتگوزاریی نوێدایە، بۆ راکێشانى بەکارهێنەران لە ململانێی توندى لەگەڵ فەیسبوک و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانى دیکە.