گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزیری دارایی عێراق گۆڕانكارییەك لە بودجەدا باس دەكات

2020.10.04 - 23:56
وەزیری دارایی عێراق گۆڕانكارییەك لە بودجەدا باس دەكات

ناس كورد-

عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی عێراق رایگەیاند، لەماوەی ساڵ و نیوێكدا عێراق لە بودجەی تەقلیدییەوە دەگوازنەوە بۆ بودجەی بەرنامەدار، رونیشیكردەوە، رێژەی باج زۆر بەرز نییە بەڵام هاووڵاتیان قبوڵی ناكەن بەهۆی ئەوەی خزمەتگوزاری پێویستیان نییە.

 

عەلاوی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند، دەستمان كردوە بە كاركردن لەسەر بودجەی ساڵانی 2021 بۆ 2023، بەڵام ئەوە كارە سەرەكییەكە نییە، چونكە وەزارەت لە ئێستادا ناتوانێت بەشێوەیەكی گشتی جێبەجێی بكات، پێدەچێت تاوەكو یەك ساڵ و نیو كۆسپیان بێتەڕێ تا بتوانن لە بودجە تەقلیدییەكەوە بگوازانەوە بۆ بودجەیەكی بەرنامەدار.

 

وەزیری دارایی رونیكردۆتەوە، ئەو داهاتەی لە باجەكانەوە بەدەستدێت، ناڕاستەوخۆیەو رێژەیەكی زۆر كەم لە سەرچاوەی دارایی دەوڵەت پێكدەهێنێت و چونكە رێژەی باج بەرز نییە بە بەراورد بە هەر دەوڵەتێكی تر.

 

هاوکات ئاماژەی بەوەداوە كە هاووڵاتیان قبوڵی ئەو باجانە ناكەن چونكە رەنگە پاساوێكی خۆیان هەبێت وەك ئەوەی كە دەوڵەت خزمەتگوزاری پێویستیان پێشكەش ناكات، بۆیە دەبێت ئاستی باجەكان پەیوەندیدار بێت بە ئاستی خزمەتگوزارییەكان و كوالێتییانەوە.

 

ئاشكراشیكردوە"دەبوایە ئێمە هەشت ترلیۆن دینارمان لە داهاتی باج بۆ بگەڕایەتەوە لەكاتێكدا كە تەنها یەك ترلیۆنمان بەدەستهێناوە، ئەوەش بەهۆی چاولێپۆشی و لێخۆشبونەوە".