گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەریتانیا ’گەورەترین گۆڕانکاریی’ لە پێدانى مافى پەنابەریدا دەکات

2020.10.04 - 23:15
بەریتانیا ’گەورەترین گۆڕانکاریی’ لە پێدانى مافى پەنابەریدا دەکات

ناس کورد-

وەزیرێکى بەریتانى ئاماژە سەرەتاییەکانى پڕۆژەى چاکسازیی لە سیستەمى پێدانى مافى پەنابەرى بە کۆچبەران ئاشکراکرد.

 

بریتى باتیل، وەزیرى ناوخۆى بەریتانیا ڕایگەیاند، پڕۆژەکە "گەورەترین چاکسازییە" لەماوەى چەند دەیەیەکدا لە سیستەمى مامەڵەکردن لەگەڵ داواکانى مافى پەنابەرى لەسەرانسەرى ئەو وڵاتە.



باتیل لە کۆنگرەى پارتى پارێزگارانى دەسەڵاتداردا کە لە ڕێگەى ڤیدیۆوە بەڕێوەچوو باسى لەوەکرد، سیستەمى ئێستا لاوازە و کۆتایی نەهێناوە بەبازرگانیکردن بە مرۆڤ.

 

هەروەها ئامادەیی حکومەتى نیشاندا بۆ جێبەجێکردنى یاساکە لەساڵى داهاتوودا، بە ئامانجى لەباربردنى هەوڵە نایاساییەکانى کۆچکردن.

 

لەگەڵ ئەوەشدا وەزیرى ناوخۆى بەریتانیا جەختیکردەوە لەسەر پابەندبوونى وڵاتەکەى بە یارمەتیدانى ئەو کەسانەى لەدەست سەرکوتکارى و جیاکاریی هەڵدێن.