گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دارایى پەرلەمان رونکردنەوە لەبارەى پێشنیاری كەمكردنەوەی موچە دەدات

2020.10.04 - 22:42
App store icon Play store icon Play store icon
دارایى پەرلەمان رونکردنەوە لەبارەى پێشنیاری كەمكردنەوەی موچە دەدات

ناس کورد-

موسەنا سامەڕایی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، هەواڵی پێشكەشكردنی پێشنیارێك بۆ كەمكردنەوەی موچە لەلایەن حكومەت یاخود پەرلەمانەوە رەتدەكاتەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

سامەڕائی لەمیانی چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆندا كە لەلایەن ناس كورد سەیركراوە (4/10/2020) رایگەیاند"حكومەت تا ئەم ساتە هیچ یاسایەكی نوێی بۆ قەرزكردن پێشكەش نەكردوە تاوەكو لە پەرلەمان دواخرابێت." ئاماژەی بەوەشدا"حكومەت بەرپرسیارێتی پرسی دواكەوتنی موچە لەئەستۆ دەگرێت".

 

ئەوەشی خستەڕو"پەرلەمان، لەمیانی قەرزی یەكەمدا، پشتیوانییەكی بێ مەرجی حكومەتی كرد، ئێمە تەنها داوای وەرەقەی چاكسازیمان كرد كە تاوەكو ئێستا بەشێوەیەكی رەسمی پێشكەش نەكراوە."

 

هێمای بۆ ئەوەش كرد كە "وەزیری دارایی بەشێك لە وەرەقەی چاكسازیی حكومەتی خستەڕو كە بەم دواییانە بانگهێشتی لیژنەی دارایی پەرلەمان كرابو".

 

سامەڕائی جەختی كردۆتەوە كە نەناردنی بودجە لەلایەن حكومەتەوە بۆ پەرلەمان "ئاماژەیەكی مەترسیدارە".